|

له درێژه‌ى چالاکییه‌کانى ماڵى کورد له تۆرۆنتۆ ،ئێواره‌ى یه‌کشه‌ممه
22/10/2006 میواندارى رۆژنامه‌وان وفیلمسازى کوردژیار گوڵ- ى
کرد، له‌وئێواره‌یه‌دا دوا فیلمى دێکۆمێنته‌رى خۆى نیشاندا که
ده‌رباره‌ى کێشه‌و ئاسته‌نگییه‌کانى به‌رده‌م پزیشکه
کۆچکردووه‌کانه بۆ که‌نه‌دا که زۆر به‌سه‌ختى ده‌توانن درێژه
به کارکردن بده‌نه‌وه له بوارى خۆیاندا ،ئه‌م فیلمه
پێشترله Global TV نیشان دراوه ، دواى پێشاندانى فیلمه‌که
گفتوگۆى له‌سه‌ر کراو ده‌رهێنه‌ریش وه‌ڵامى پرسیاره‌کانى
ئاماده‌بووانى دایه‌وه.
جێگه‌ى باسه ژیارگوڵ خه‌ڵکى رۆژهه‌ڵاتى کوردستانه‌وئێستا
نیشته‌جێى شارى ڤانکۆڤه‌رى که‌نه‌دایه‌وله‌بوارى فیلمى
دێکۆمێنته‌ریدا کار ده‌کات وتا ئێستا چه‌ندین فیلمى له‌وبواره‌دا
به‌رهه‌مهێناوه له‌وانه( دروشمى تورکیاکێشه‌ى کورد ، خه‌باتکردن
له‌پێناو دادپه‌روه‌رى: له‌یلا زانا هێماى ئازایى ، ئازادى یا
داگیرکارى: گوزه‌رێک به‌ناو عیراقدا) ، پڕۆژه‌ى داهاتووشى
فیلمێکى دیکۆمێنته‌رییه له‌سه‌ر ئه‌نفال وبه‌تایبه‌تیش 18 کچه
ئه‌نفالکراوه‌که‌ى کورد که به‌میسر فرۆشران ،بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش
ده‌رهێنه‌ر به‌نیازه سه‌ردانى میسر وباشوورى کوردستان بکات.

راگه‌یاندنى ماڵى کورد له‌تۆرۆنتۆ
www.kurdishhouse.org
|