|
ئاشکرایه ئه‌مڕۆ ره‌وه‌ندێکى گه‌وره‌ى کوردى له ده‌ره‌وه‌ى
وڵات کۆبۆته‌وه‌و نیشته‌جێه که‌له شوێنکاتى جیاواز‌و له‌به‌رهۆکارى
جیاوازه‌وه کوردستانیان به جىَ هێشتووه‌وپه‌ڕاگه‌نده‌ى
وڵاتانى دنیا بوون، به‌شێکى دیارى ئه‌م ڕه‌وه‌نده کوردییه‌ش
له‌باکوورى ئه‌مریکاو به‌تایبه‌تیش له که‌نه‌دا ده‌ژین؛وه‌لىَ
به‌هۆى نه‌بوونى کۆمه‌ڵه‌و مه‌ڵبه‌ندێکى رۆشنبیریى وکه‌لتوورى
کارا ، کورده‌کانى که‌نه‌دا په‌رش وبڵاون وهیچ رۆڵ وکاریگه‌رییه‌کى
ئه‌وتۆیان نییه، هه‌ربۆیه‌ش ئێمه بوونى مه‌ڵبه‌ندو سه‌نته‌رێکى
ئاوامان به پێویست زانى، ئه‌وه‌بوو دواى زنجیره‌یه‌ک دانیشتن
وگفتوگۆوڕاگۆرینه‌وه ((ماڵى کورد له تۆرۆنتۆ)) هاته دامه‌زراندن.
((ماڵى کورد له تۆرۆنتۆ)) به هه‌وڵ وپشتیوانى ئێوه ،کۆمه‌ڵێک
خواست وئامانجى هه‌یه‌و له پێناویان‌دا تێده‌کۆشێت :
1- پشتیوانیکردن له خه‌بات وتێکۆشانى خه‌ڵکى کوردستان له
پێناوى به‌ده‌ستهێنانى مافه نه‌ته‌وه‌ییه زه‌وتکراوه‌کانى و
دیاریکردنى مافى چاره‌نووسى خۆى .
2- بایه‌خدان به که‌لتوورو زمانى کوردى وکردنه‌وه‌ى خوێندنگه‌ى
فێربوونى زمانى کوردى بۆ زارۆک و منداڵانى کورد.
3- ته‌رخانکردنى ماوه‌ى تایبه‌ت به پرۆگرامى کوردى له رادیۆ‌و
ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانى که‌نه‌دا که تایبه‌تن به بڵاوکردنه‌وه‌ى
پرۆگرام به زمانى جیاوازه‌وه.
4- بڵاوکردنه‌وه‌ى که‌لتوورى ئاشتیخوازى ودژایه‌تیکردنى
توندوتیژى به هه‌موو شێوه‌یه‌ک.
5- داکۆکیکردن له مافه‌کانى ژنانى کوردستان ودژایه‌تیکردنى
توندوتیژى به‌رامبه‌ر ژنان ومنداڵانى کورد.
6- ئاگادارکردنه‌وه‌ى ماسمیدیاوده‌ستگا راگه‌یاندنه‌کانى که‌نه‌دا
ورێکخراوه‌کانى مافى مرۆڤ له رووداو‌و پێشهاته‌کانى کوردستان.
7- په‌یوه‌ندى به‌ستن ده‌گه‌ڵ رێکخراوو کۆمه‌ڵه‌ى نه‌ته‌وه
جیاوازه‌کانى که‌نه‌داو ئاشناکردنیان به دۆزى کورد.
8- ماڵى کورد له تۆرۆنتۆ رێکخراوێکى کوردستانییه‌و باوه‌شى بۆ
هه‌مووکوردان به‌بىَ جیاوازى ئاوه‌ڵایه وبه توندیش دژى هه‌ر
ره‌فتارو بیروبۆچوونێکه که دووبه‌ره‌کى وناکۆکى بخاته نێو
کوردانه‌وه.
9- ماڵى کورد له تۆرۆنتۆ پێشوازى له هه‌موو دۆستانى کورد له
نه‌ته‌وه جیاوازه‌کانى دنیا ده‌کاو ڕێز له هاوسۆزى
وپشتیوانییه‌که‌شیان ده‌گرێت.
بێگومان هێنانه‌دى ئه‌و ئامانجانه پێویستى به هاوکارى
وپشتیوانى کوردان هه‌یه، لێره‌وه داواى هاریکارى وپشتیوانى
له هه‌مووان و به‌تایبه‌تیش کوردانى نیشته‌جیى که‌نه‌داو شارى
تۆرۆنتۆ ده‌که‌ین، هیوادارین له پێناو وه‌دیهێنانیاندا به‌پیر
ئه‌م ماڵه‌وه بێن وپشتیوانى لێبکه‌ن.
ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى
ماڵى کورد
1نۆڤێمبه‌رى 2005
|