|
جێگیربوونى کوردستانیان له‌که‌نه‌دا زۆر کۆن نییه وبه‌پێى ده‌سگاى
ئامارى که‌نه‌دا statistics Canada له ساڵى 1991 ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى
خۆیان به‌کوردپێناسه کردووه ته‌نها نزیک به‌دووهه‌زاربووه،
تا ئێستا به ته‌واوى ژماره‌ى کوردانى که‌نه‌دا نازانرێت که‌ئه‌مه‌ش
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى چونکه کورد به ئێراقى، ئێرانى،
تورکى وسورى پێناسه کراوه،هه‌ربۆیه‌ش له‌لایه‌ن حکومه‌تى که‌نه‌دییه‌وه
ژماره‌ى کورد له 6-7 هه‌زارێک تێناپه‌ڕێت ،به‌ڵام به‌پێى سه‌رچاوه
کوردییه‌کان ژماره‌ى کورد زۆر له‌وه زیاتره‌و ره‌نگه دووبه‌رابه‌ربێت.
به‌شى زۆرى کوردستانیان له هه‌رێمى ئۆنتاریۆ که‌پایته‌خته‌که‌ى
تۆرۆنتۆیه نیشته‌جێبوون ،به‌ڵام ژماره‌یه‌کیشیان له هه‌رێمى
کێبێک ده‌ژین به‌تایبه‌تیش له‌شارى مۆنتریال ،هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کى
بچووکى کوردیش به شاروشارۆچکه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م دوو هه‌رێمه
په‌رش وبڵاوبوونه‌ته‌وه.
تۆرۆنتۆ، ئۆتاوا ، هاملتن، کیچنه‌ر وله‌نده‌ن له‌وشارانه‌ن که
زۆرترین ره‌وه‌ندى کوردى که‌نه‌داى لێیه ،له زۆربه‌ى ئه‌و
شارانه کۆمه‌ڵه‌و رێکخراوى کوردى هه‌ن له‌وانه ماڵى کورد له
تۆرۆنتۆ ، فیدراسیۆنى کوردى- که‌نه‌دى له تۆرۆنتۆ،په‌یوه‌ندى
کوردى دژى جینۆساید،کۆمه‌ڵه‌ى کوردى له ئۆتاوا ، کۆمه‌ڵه‌ى
کوردى له هاملتن و له‌نده‌ن ،به‌ڵام زۆربه‌ى ئه‌و رێکخراوانه
نووسینگه‌یان نییه.
بۆ زیاتر زانیارى له‌باره‌ى کورد له که‌نه‌دا ده‌توانى له‌به‌شى
ئینگلیزى وێبسایته‌که‌ماندا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى درێژ له‌مباره‌یه‌وه
بخوێنیه‌وه
|